سێو باشە یان خراپ بۆ ددان؟
ڕاچڵهكین-
زۆربەی چارەخواز کە دێنە لامان پرسیارەکانیان لەسەر میوە و خواردنەکانە و بەراستی لە زانستی پزیشکیشدا ھیچ شتێک نییە وەڵامەکەی ئهوەندە ئاسان بدرێتەوە بڵێی باشە یان نا چونکە بەپێی پێکھاتەی ئەو خۆراکە باش و خراپییەکانی ھەڵدەسەنگێندرێت، ئهمه وهڵامی دكتۆره زێڕین پزیشكی ددانه سهبارهت بهو پرسیارهی ئاخۆ سێو بۆ ددان باشه یان نا و لهم بابهتهشدا ڕونكردنهوهی تهواوی لهو بارهیهوهداوه.
ئهم خانمه پزیشكه دهڵێت" من دەبێت راستگۆ بم لەگەڵ ھاونیشتمانیان و ھەموو لایەنێکی باس دەکەم باش و خراپ ھیچ شتێکتان لەبەرچاو ناخەم و ھیچیشتان لەبەر چاو شیرین ناکەم، بۆ نموونە سێو لایەنە باشەکانی ئەوانەن دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان و بە سروشتی خۆی ھەندێک رەقە کە وەک فڵچەی ددانی سروشتی کار دهکات و ددان پاک دەکاتەوە لە ھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی ھاندانی لیکە رژێنەکان بۆ رژاندنی لیک و پاککردنەوە ددان لە بەکتریا زیان بەخشەکان.
ئەمە جگە لەوەی دەوڵەمەندا بە بەھای خۆراکی زۆر و ڤیتامینەکان کە بۆ ناو دەم گرنگن، سێو پۆتاسیۆمی تێدایە و بۆ ئێسک گرنگە، بەڵام ئەم میوەیە بێ زیانیش نییە بۆ نموونە شەکر و ماددەی ترشی زۆرە نزیکەی %15 ی شەکرە کە دەبێت ئاگادار بن ھەندێک خاڵ جێ بەجێ بکەن تا دوور بن لە لێکەوتە نەخوازراوەکان، دوای خواردنی سێو پارچەیەک پەنیر بخۆن بۆ ھاوسەنگ راگرتنی ترشی نێو دەم چونکە وەک دەزانن مینای ددان بە ترشی لەناو دەچێت.
پاشان ئاوی زۆر بخۆنەوە ئەمەش ھەر بۆ ھاوسەنگی شەکر و ترشی، ھەوڵبدەن راستەوخۆ دوای سێو خواردن ددان مەشۆن چونکە ددانەکان نەرم دەبن و فڵچەکە برینداری دەکات و دەبێت لایەنی کەم دوای نیو کاتژمێر بیشۆن.