مردوان به كۆرۆنا له جیهاندا 1.1 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
ڕاچڵه‌كین-
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه تا ئێستا ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 1.1 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌م ئاژانسه فه‌ڕه‌نسه ئاشكرای كردوه تێكڕای مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 1.100.056 كه‌س له كۆی 38.997.267 توشبوو به ڤایرۆسه‌كه.
تا ئێستا زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه و گه‌یشتۆته 217.798 كه‌س له كۆی 7.985.356 توشبوو، به‌رازیل به پله‌ی دووه‌م دێت له زۆری ڕێژه‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكڕای مردوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 152.460 كه‌س له كۆی 5.169.386 توشبوو ، هندستان له پله‌ی سێهه‌می مردوان و توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنادایه و تێكڕای مردوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 112.161 كه‌س و توشبووان گه‌یشتۆته 7.370.468 كه‌س له‌گه‌ڵیدا مه‌كسیك 85.285 مردوو و 834.910 توشبووی تیادا تۆماركراوه و به‌ریتانیا 43.293 حاڵه‌تی مردن و 673.622 حاڵه‌تی توشبوونی تیادا تۆماركراوه.