به‌هۆی ڤیدیۆیه‌كی سه‌ماكردنه‌وه ئه‌ساڵه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا
ڕاچڵهكین-
له دوو ڕۆژی ڕابردودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" ئه‌ساڵه نه‌سری" بڵاوبویه‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له ئاهه‌نگێدا به گۆرانی "ملطشه القلوب" له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌ما ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ساڵه باوه‌ش به چه‌ند گه‌نجێكدا ده‌كات له ئاهه‌نگه‌كه‌دا و هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه زۆر كه‌س به بێهۆش و سه‌رخۆش تۆمه‌تباری بكه‌ن.