56 كەسی تر لە عیراق بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

17/10/2020     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویكردەوە: لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 56 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم تاقیگە پسپۆڕییەكانی عیراق 3 هەزار و 221  حاڵەتی توشبوونی نوێیان تۆماركردووە و بەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون لەپارێزگای بەغدا/ كەرخ تۆماركراون كە 699 حاڵەت بووە. 

ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش 3 هەزار و 329 حاڵەت بووەو بەرزترین ژمارەش لەپارێزگای بەغدا/كەرخ تۆماركراوە كە 705 حاڵەت بووە.

هەروەها  56 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون، بەرزترین ژمارەش لەپارێزگای سلێمانی تۆماكراوە كە 12 حاڵەت بووە.

هەروەها راگەیەنراوەكە ئاماژە بەدوا ئاماری حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات:

كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە: 357 هەزار و 291  (رێژەی چاكبوونەوە گەیشتۆتە لە 84.4%)

كۆی ژمارەی توشبووان: 423 هەزار و 524  حاڵەت

كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان: 10198

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن