حاكم شێخ لەتیف: ئەگەر ئاڵا لەناوخۆ ڕێزلێگیراو بوو.. شكۆی بەوەناشكێت كەلەدەرەوە بیسوتێنن

کوردستان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 285

راچڵەكین-

یاساناسێكی كور دەڵێت، ئەگەر ئاڵا لەناو خۆ ڕێزلێگیراو بوو شكۆی  بەوە ناشكێت كە لەدەرەوە بیسوتێنن یان سوكایەتی پێ بكەن.  

حاكم شێخ لەتیف، لەبارەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان لەلایەن ژمارەیەك لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەغدای پایتەخت، لەهەژماری تایبەتی خۆی بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە:"٧٠ ساڵە عەرەبەكان ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنن، ئیسرائیلیەكان یەكجاریش لەتۆڵەی ئەوەدا ھەلنەساون بەسوتاندنی ئاڵای دەوڵەتە عەرەبیەكان ، بەڵام رۆژ بەرۆژ ئاڵای ئیسرائیل شكۆ پەیدا دەكات و ھی عەرەبەكانیش بە پێچەوانەوە."

 حاكم شێخ لەتیف دەڵێت:" ئەزانن بۆ ؟چونكە لە ناوخۆی ئیسرائیلدا ئەو ئاڵایە سیمبولی یەكسانی و سەروەری دەوڵەت و ھاوڵاتی  ئیسرائیلیە نەك تەنھا ھی چەند گروپ و كەسێك."

ئەو یاساناسە كوردە دەڵێت:" كاتێك ئاڵا لەناوخۆ دەبێتە سیمبولێك بۆ نایاسایی و قاچاخچێتی و لادان لەیاسا و خۆسەپاندن ئەوكات رێزی لای ھاوڵاتیانی خۆی نامێنێ پیش دەرەوە."

"كاتێك ئاڵای كوردستان دەبێتە سیمبولی ناعەدالەتی و زوڵم ، كاتێك گروپێك دەست درێژی دەكەنە سەر خەڵك یان قاچاخچێتی دەكەن و ئاڵای كوردستان بە ئۆتۆمبیلەكەیانەوە دەكەن، یان كاتێك بەرپرسێك یان چەكدارێك یان پیاوی بەرپرسێك زەوی داگیر دەكات و خانوو مونشەئاتی لەسەر دروست دەكات و ئاڵای كوردستان و ئاڵای حیزبێكیشی لەسەر دەچەقێنێ، یان كاتێك ئاڵای كوردستان دەبێت بۆ ئیمتیازو خۆبادان بۆ چەكدارو كادرو بەرپرسانی حیزب لەناوخۆدا ، ئەوكات لەبەرچاوی زۆرینەی ھاوڵاتیانی كوردستان  پێش خەلكانی دی رێزو شكۆێ نامێنێ؟ "

حاكو شێخ لەتیف زیاتر دەدوێت و دەڵێت:"ئەوە نھێنی ئەو خۆشحاڵیەیە كە خەڵكانێكی زۆر لە سوشیال میدیا دەریدەبڕن بە سوتانی ئاڵاكە، بۆیە سواری سەری خۆتان مەبن و ئیتر دان بەو راستیەدا بێن كە خۆتان لە پێش خەلكی ترەوە بونەتە ھۆكاری لێدان لە شكۆی ئاڵاو بێ ڕێزیكردن پێی، بۆیە پێویستە ببینە ئیسرائیل نەك دەوڵەتە عەرەبیەكان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن