چوار نیشانه‌ی ئازاری سه‌ر ده‌یسه‌لمێنێت توشی كۆرۆنا بویت
ڕاچڵه‌كین-
ئازاری سه‌ر یه‌كێكه له ئازاره باوه‌كان كه مرۆڤ له‌كاتی ئاسایش‌دا هه‌ندێكجار به‌هۆی ماندووبونه‌وه هه‌ستی پێده‌كات، به‌ڵام كه‌ی ئازاری سه‌ر نیشانه‌ی توشبوونه به كۆرۆنا؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له گۆڤاری (PLOS ONE) بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه هه‌ندێك له توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ست به ئازاری سه‌ریان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یان ناوناوه (corona headache) و ئه‌و كاته‌ش كه تا و كۆكه دوو نیشانه‌ی دیكه بوون له كه‌سی توشبوودا ئه‌وه مانای وایه كه‌سه‌كه توشی كۆرۆنا بووه.
نیشانه‌كانی توشبوون به سه‌رئێشه‌ی كۆرۆنا:
1- ئازاری سه‌ر ماناوه‌ند به‌ره‌و توند.
2- كه‌سی نه‌خۆش جۆرێك هه‌ست ده‌كات كه كه‌سێك په‌ستان بخاته سه‌ر سه‌ری.
3-زیاتر له هه‌ردوولای سه‌ر ئازار دروست ده‌بێت.
4- له‌كاتی چه‌مانه‌وه ئازاره‌كه زیاتر ده‌بێت.
به‌گشتی ئازاری سه‌ر ترسێنه‌ر نییه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا نه‌خۆش هه‌ست به نیشانه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا نه‌كات وه‌ك ئازاری توندی جه‌سته بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و تا و كۆكه‌ی وشك و توند، و ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه هه‌بێت ئه‌وه پێویسته زوو په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.