توركیا.. ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

جیهان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 189

جارێكی تر ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە توركیا روو لە هەڵكشان دەكاتەوە

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی توركیا بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە رادەگەیەنێت و بەگوێرەی ئامارێكیش كۆی توشبووان گەیشتووەتە زیاتر لە 347 هەزار كەس.

فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا هەزارو 815 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش زۆرترین ژمارەی تۆماركراوی رۆژانەیە لەو وڵاتە لەماوەی زیاتر لە مانگێك.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا 72 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، بەمەش كۆی ژمارەی ئەو توشبووانەی لە توركیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە نۆ هەزارو 296، هاوكات كۆی ژمارەی توشبووانیش بۆ 347 هەزارو 493 كەس بەرزبووەتەوە.

ئامارەكە ئەوەشی دەرخستووە، زیاتر لە هەزارو 500 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو بەمەش كۆی ژمارەی چاكبووانی ئەو پەتایە گەیشتە 304 هەزارو سێ توشبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن