گردبوونەوە بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەر قەدەغە دەكرێت

کوردستان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 239

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ئەمساڵ بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام هیچ جۆرە گردبوونەوەیەك لە مزگەوت و ماڵ و خانەقاو تەكییەكاندا نەكرێت و موسڵمانان تەنها بە هەڵواسینی لافیتە، خۆشحاڵی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەرببڕن.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 18-10-2020 بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە كە لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە كوردستان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید - 19" كە رێنماییە تەندروستییەكان وا دەخوازن گردبوونەوە نەكرێت بۆ هیچ بۆنەیەك، پێیان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر، لە گردبوونەوە لە ماڵ و مزگەوت و خانەقا و تەكییەكان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوكردنەوەو هەڵواسینی لافیتە و دروشمەكان لە شوێنە گشتییەكان و هەروەها لە سۆشیال میدیا.

ئەنجومەنی باڵا فەتوا ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئاساییە ئەو خێرەو سەدەقەیەی لەلایەن موسڵمانانەوە بۆ رۆحانیەتی پیرۆزی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەكرێت، بدرێنە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاوبكرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەقفی سوننەی عێراق، ئەمساڵ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامن دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە 29-10-2020.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن