بوومەلەرزەیەكی بەهێز گەرمیانی هەژاند

کوردستان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 237

راچڵەكین –

ئەمشەو بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، كەشناسیی هەرێمیش ئاشكرایدەكات گوڕی بوومەلەرزەكە 4 پلەی رێختەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەم شەو كاتكۆ 08:23 بەكاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 9 كم لەناوچەی گەرمیان روویداوە.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، چەقی  بوومەلەرزەكە لە دووری 26 كم لە قەزای كەلار و بەدووری 32كم لە قەزای كفری ڕوویداوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن