كۆرۆنا بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه خۆراكیانه ده‌مێنێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له چین ئه‌مڕۆ شه‌ممه هۆشداریاندا سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ده‌ستلێدان له قتوی خۆراكی به‌ستوو كه پیسبوبێت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هۆیه‌وه كه‌سانی ته‌ندروست توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
سه‌نته‌ری چینی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێیان ئاشكرایان كردوه كه قتوی به‌ستووی خۆراك كاتێك پیس بوبێت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ری به چالاكی ده‌مێنێته‌وه و كه‌سانی دیكه‌ش توش ده‌كات.
پێشتریش پرۆفیسۆره" لی لانجوان" كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای كرد كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌و شوێنانه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه پله‌ی گه‌رما تیایدا زۆر نزمه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كۆرۆنا له پله‌ی گه‌رمای نزم ناترسێت.