ته‌نها له‌م وڵاته ئایفۆن 12 به شه‌حن و ئێرپۆده‌وه ده‌فرۆشرێت
ڕاچڵه‌كین-
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرای كرد كه مۆدێله نوێكه‌ی ئایفۆن 12 له ته‌واوی وڵاتان بێ شه‌حن و هیدفۆن" ئێرپۆد" ده‌فرۆشرێت ته‌نها له یه‌ك وڵات نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" كلینت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه پاكه‌تی ئایفۆن 12 ته‌نها ئه‌و جۆرانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كراوه شه‌حن و ئێرپۆدی له‌گه‌ڵدایه.
هۆكاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه یاسایه‌ك له‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ مۆبایلێكی زیره‌ك بێ هیدفۆن نابێت بفرۆشرێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان 14 ساڵ و كه‌متره له تیشكی كارۆموگناتیسی كاتێك مۆبایل به‌كارده‌هێنن و ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی تیادا نه‌بێت ئه‌وه فرۆشیاره‌كه به بڕی 87000 دۆلار سزا ده‌درێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆدێله نوێكه‌ی كۆمپانیای ئایفۆن ئاشكرای كرد كه ئایفۆن 12 شه‌حن و ئێرپۆد ی له‌گه‌ڵ نییه و مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ش پاراستنی ژینگه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره وایكرد زۆر كه‌س باس له‌وه بكه‌ن كۆمپانیاكه بۆ سوودی خۆی ئه‌م كاره‌ی كردوه نه‌ك پاراستنی ژینگه.