كاتی چاندنی سیره
ڕاچڵه‌كین-
سیر وه‌ك یه‌كێك له سه‌وزه‌كان چاندنی كارێكی قورس نییه و ده‌توانرێت له كۆتای وه‌رزی پایز هه‌تا سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان و هه‌ندێك جۆری له وه‌رزی به‌هاردا ده‌ڕوێندرێت.
له‌كاتی چاندنی سیردا پێویسته ماوه‌ی نێوان سه‌لكه‌كان 15 سم بێت وەچاندنیش بەشێوەی هێڵ وەک وێنەکە یان بەدێروا دەچێنرێت ، ئەگەر لەماڵەوە چاندت بەشێوەی هێڵ دەچێنرێت پاش چاندن بەبەرزی 1سم بە پەینی ئاژەڵی دایپۆشەوەو یەک ئاوی بدە، پاش ئەوەی کەوتینە وەرزی باران بارین ئەرکی ئاودانت لەسەرنامێنێ .
جیاوازی چاندنی وەرزی پایزەو بەهەرە چیە؟
وەڵام /چاندنی وەرزی پایزە وادەکات زوتر بێتە بەرهە م بەڵام کێشەیەکی هەیە کە تاوەرزی بەهار بژاری زۆردەبێت.
بەڵام وەرزی بەهارە درەنگتر دێتە بەرهەم بەڵام بژاری کەمتر دەبێت.
ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی -کۆسار باقی