توێژینه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر پێست ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ژاپۆنی ئاشكرای كردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ به چالاكی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌م كاته‌ش زۆر زیاتره به به‌راورد به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه ته‌نها 2 كاتژمێره.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه توانای زۆر مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا واده‌كات چانسی توشبوون پێی زیاتر بێت و بۆ ئه‌وه‌ش شۆردنی ده‌سته‌كان و به‌كارهێنانی مادده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له ماوه‌ی 15 چركه‌دا ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌بات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێستی چه‌ندین كه‌س دوای مردنیان ئه‌نجامدراوه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به‌رده‌وام ڕێنموی ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه كه پێویسته هاوڵاتیان زوو زوو ده‌ستیان خاوێن بكه‌نه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبونیان.
تائێستا ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا گه‌یشتۆته 40 ملیۆن كه‌س و زیاتر له 1.1 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.