لۆردیانه: داواكارم زۆره و ته‌نها شوو به‌م پیاوه ده‌كه‌م
ڕاچڵه‌كین-
لۆردیانه خانمه سه‌ماكارێكی به‌رازیلیه و سه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌كات و له میسر نیشته‌جێیه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام نزیكه‌ی نیو ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" هه‌وادارم زۆره و داوای هاوسه‌رگیریم له زۆرێك له هه‌واداره‌كانم پێگه‌یشتوه" و به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لۆردیانه ئێستا نایه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات و بیرشی لێ ناكاته‌وه چونكه هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندی سۆزداری كارده‌كاته سه‌ر سه‌ركه‌وتن و كاره‌كانی.
سه‌باره‌ت به پیاوی خه‌ونه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌رازیلی هاوسه‌رگیری بكات كه له كاره‌كه‌ی تێبگات و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ پیاوی میسری ژیانی هاوبه‌ش پێكبهێنێت.