ڤیدیۆ: خانمێك له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كدا به‌سه‌ر گه‌شتیاره‌كاندا ده‌كۆكێت
ڕاچڵه‌كین-
له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا ڤیدیۆیی خانمێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر به توڕه‌ی هاوارده‌كات و ده‌مامكی نه‌به‌ستوه و ده‌كۆكێت به‌سه‌ر گه‌شتیاره‌كانی ناو فڕۆكه‌كه و له‌پای ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی له فڕۆكه‌كه كرایه ده‌ره‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
گه‌شته‌كه به هێڵی فڕۆكه‌وانی" ئیزی جیت" بووه و بڕیار وابووه له ئه‌یرله‌نداوه به‌ره‌و سكۆتله‌ندا بڕوات و كاتێك یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ناو فڕۆكه‌كه داوا له‌م خانمه ده‌كات ده‌مامك ببه‌ستێت به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت" هه‌موو ده‌بێت بمرن ئیتر به كۆرۆنا بێت یان هه‌رچیه‌كی دیكه بێت.. ئه‌وه ده‌زانن؟ هه‌موو ده‌مرن و ئه‌وه‌ش تاكه ڕاستیه"
له ئێستادا بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گه‌شتیاره‌كان هه‌ركه‌سێك به فڕۆكه گه‌شت بكات ناچاره كه ده‌مامك ببه‌ستێت و ته‌نها له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت ده‌مامكه‌كه‌ی لاببات.