هۆکارو چارەسەرەکانی قه‌ڵه‌وی ورگ
ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له چەوریه هه ره ناته‌ندروسته‌كانی له ش قەڵەوی ورگە، هه‌ندێك كه‌س قەڵەون و ورگیان گەورەیه هەندێك كه‌س كێشیان ئاساییه بەڵام وورگیان هەیە، هۆكاری چەوری و گەوره‌یی وورگیانە، دكتۆره بینای كامه‌ران پزیشكی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ورگ ڕوون ده‌كاته‌وه.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی چه‌وری وورگ:
1- خواردن وه‌ك نان و صه‌مون و له‌فه، شیرینی و شه‌كر و شیر و میوه‌ی زۆر له‌شه‌ودا.
2- خواردنه‌وەکان، وه‌ك شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌كان ، بیره ، ماستاو، دۆ.
3- غازات و هه‌وكردنی ریخۆڵه و قه‌بزی.
4- قه‌لەقی و سترێس و بیركردنه‌وەی زۆر و دانیشتنی زۆر و شه وان دره نگ نوستن.
5- به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وه‌ك" حه‌بی زه‌خت و هه‌ستیاری و ئازار و حه‌ب و ده‌رزی مه‌نع"
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر:
1- ته‌رك كردنی خواردن و خواردنه‌وه خراپه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌ب و ده‌رمان و زۆر خواردنی خواردنه به‌سووده‌كانی وه‌ك" خه‌یار ته‌ماته و كتهوو و سڵق و كوله‌كه و چای سه‌وز و دارچینی و لیمۆ و زه‌نجه‌فیل و سركه‌ی سێ‌و و سیر"
2- وه‌رزشكردنی ڕۆژانه.
3- چاككردنی خه‌وی شه‌وان و ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك به وه‌رزش كردن یان مه‌له‌كردن.
4- ئاو زۆر خواردنه‌وه نیو كاتژمێر پێش و باش نان خواردن و ته‌رك كردنی ئاو خواردنه وه له‌كاتی نان خواردندا.
5- چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ریخۆڵه و هه‌وكردن و قه‌بزی، له‌ڕێگه‌ی ئاو خواردنه‌وه و چای سه‌وزو رازیانه و خه‌وی شه‌و و وەرزش یان رۆشتن بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر ڕۆژانه.