جگه له بۆماوه 4 هۆكار مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
كه‌س نییه له توشبوون به شێرپه‌نجه نه‌ترسێت، چونكه شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌ندێك كه‌س له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه به‌ڵام جگه له هۆكاری بۆماوه چوار هۆكاری دیكه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی له سعودیه كۆمه‌ڵێك هۆكاری ده‌ست نیشان كردوه كه هۆكاری توشبوونه به چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه له‌وانه‌ش:
1- چونه ته‌مه‌ن
2- سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست
3-خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له
4- به‌ركه‌وتن به پیسكه‌ره ژینگه‌ییه‌كان
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه بۆماوه ته‌نها %5-10 هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌جه و باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌یان توشبووی شێرپه‌نجه هه‌یه پێش وه‌خت پشكنین بۆ پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی له‌شیان بكه‌ن و ناو به‌ناو ئه‌و پشكنینانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه دیاری ده‌كرێت.