به‌وێنه.. هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌مردن ڕزگاری بوو
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" محمد كه‌ریم" له دوای ڕوداوێكی هاتوچۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێكشكا و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه به‌ڵام له مردن ڕزگاری بوو.
كه‌ریم له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوای ڕووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی"ئه‌وه‌ی خودا بیه‌وێت ده‌بێت به‌هۆی ڕێكردنم له شه‌قامێكی هه‌ڵه توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووم و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌م و نزام بۆ بكه‌ن خودا شیفام بدات و زوو چاكببمه‌وه"
ده‌شڵێت" هه‌زارجار سوپاسی خودا ده‌كه‌م له مردن ڕزگاری كردم، من مردنم به چاوه‌كانی خۆم بینی و ئێستاش چاوه‌ڕێی نزاكانی ئێوه‌م"