به 7 ڕێگه پشكنین بۆ ئهو كهسه دهكرێت كه دهستدرێژی سێكسی كراوهته سهر
ڕاچڵهكین-
ئەم بابەتە زانستییە زۆر گرنگە لە ڕووی پزیشکی دادوەری و دادگا و پارێزهر و دادوەرەکان زۆر سوودی لێوەردەگرن.
لە حالەتی دەست درێژی سیکسی زۆر جار پزیشکی دادوەر توشی کێشە دەبن چونکە حاڵهتی دەست درێژی سیَكسی جگە لە پشکنینی قوربانییەکە کۆمەڵێک نمونە هەیە لەڕووی زانستییەوە دەبێت وەربگیریت تاکو بەڵگەکان بەهێزتر بن و ئاسەوار لەسەر جەستە ون نهبێت، بەڵام لێره زۆر کاتی پێ دەچێت تاکو دەچێتە دادگا پاشان دەنێردرێته پزیشکی دادوەری زۆر شت وون دەبیت، ههر بۆیه دكتۆره دیلمان پزیشكی پسپۆڕی دادوهری داوا دهكات به زووترین کات ئەو حاڵهتانە بگەنە پزیشکی دادوەری و جگه لهوهش 7 پشكنین ڕوون دهكاتهوه كه بۆ ئهو كهسانه دهكرێت كه دهستدرێژی سێكسی كراوهته سهریان.
هەندێك لەو نمونانەی کە پێویستن وەربگیرین لەکاتی ڕوودانی دەست درێژی سێکسی و تاوانی تر:
1-وەرگرتنی نمونەی خوێن و میز: مانەوی کحول و دەرمان لە هەر یەک لە خوێن و میز پشت دەبەستیت بە جۆر و ڕێژەکەی، هەریەک لە کحول و دەرمان تاکو ٧٢ کاتژمێر لەخوێن وەردەگیریت لەدوای ٧٢-٩٦ کاتژمیر تەنها سوود لە میز وەردەگیریت.
2- مووی جەستە بەگشتی:مادەی وشکبۆوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک دەمینێتەوە هەرکە تیبینی کرا دەبێ وەک سامپل وەربگیریت بەڵام بۆ پشکنینی دەرمان سوودی نیە تاکو ٤ رۆژ تێپەر نەبیت لەسەر خواردنی دەرمانەکە.
3- وەرگرتنی سامپل لە پێست لە شوینی بەریەککەوتن:
ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە هەرچەندە هەندێ تاقیککردنەوە دەڵێن تاکو ١ هەفتە دەمێنێتهوه بەڵام ئێمه تاقیگەکانمان زۆر پێشکەوتوو نییە بۆیە تاکو ٤٨ کاتژمیر.
4- نمونەی ناو دەم پاش غەرغەرەکردن:سپێرم بەگشتی تاکو ٤٨ کاتژمیر لەناو دەم دەمێنی پاش روودانی دەست درێژییەکە.
5- بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
هەمان شێوەی پێست بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر سوودی هەیە بۆ سامپل وەرگرتن.
6- بەشی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دەتوانرێت سوودی لێوەرگیریت بۆ سامپل وەرگرتن.
7- پشکنینی ژێر نینۆک : کاتی دیاریکراوی نییە زۆر ماددەی جیاوازی تیدا دەدۆزرێتەوە.
لێرە بۆمان دەردەکەویت کە تاوان و دەست درێژی سێکسی نابێت دوابکەویت لە هاتنیان بۆ پزیشکی دادوەری بەڵام بە داخەوە لەم وڵاتە ڕووداوی وا هەبووە دوای دوو سێ مانگ هاتوون بگرە زیاتریش زۆر جار داوامان کردووە کە ئەو دواکەوتنە چارەسەر بکریت بۆ ئەوەی مافی قوربانی نەخوریت بەڵام چارە نەکراوە.
بۆیە کاتەکانم لەم بابەتە دانا تاکو خەلک هوشیاری هەبیت و خۆی دوا نهخات و بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسە جلی نەگۆریت و خۆی نەشوات و دەمی نەشوات بەگوێرەی ئەو حالەتەی تووشی دەبیت.
سەرچاوەی داتاکان : oxford hand book of forensic medicine.