راچڵەكین-
پەرلەمانتارێكی پێشووی كورد كە خەڵكی شارۆچكەی خورماتووە، لە توركیاو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
كەریم شكور محەمەد ئەندامی سەركردایەتی وبەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بەمیدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە:" دكتۆر عاسی حسێن لە سەر لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەندام پەرلەمانی پێشووی عیراق بووە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی وڵاتی توركیا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا."
وتیشی: ناوبراو یەكێك بو لە پێشمەرگە دێرینەكانی شارۆچكەی خورماتوو ولە چەندین شەڕو داستاندا دژ بە ڕژێمی بەعس بەشداری كردووە ولە هەمان كاتدا تاقانەی ئەنفال بووە و كەسوكارەكەی بەرشاڵاوی بەدناوی ئەنفال كەوتوون."