هۆكارهكانی توشبوونی كۆرپه به زهردووی بههۆی شیری دایكیهوه
ڕاچڵهكین-
کاتێک کە پزیشکەکەت پێی گوتیت زەردوویی منداڵە ساواکەت لەبەر شیری خۆتە، یەکسەر بیرت نەشێوێ و وەها بیر بکەیتەوە ئەمە واتای ئەوەیە کە شیری تۆ خراپە یان بە منداڵەکەت ناکەوێت، دكتۆر زانا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لهم بابهتهدا هۆكاری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
هەندێک منداڵ هەیە "ڕەنگە" بەهۆی هەبوونی مادەیەکی دیاری کراو لە ناو شیری دایکدا مادەی زەردووییەکەیان زیاتر لە لەشیاندا بمێنێتەوە چونکە ئەم مادەیەی ناو شیری دایک هانی دووبارە مژینەوەی مادەی زەردوویی دەداتەوە لە ڕیخۆڵەکانەوە.
ئەو زەردووییەی کە بەهۆی شیری دایکەوە ڕوودەدات سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە چەند هەفتەیەک درێژە بکێشێت و هەندێ جار تا دوو مانگ و نیویش بەڵام بە هیچ شێوەیەک جێگای مەترسی نییە و زیانی نییە و نابێتە هۆکارێک بۆ ڕاگرتنی شیری دایک.
ئەم زانیارییانە بەکەڵکت دێت دوای ئەوەی کە پزیشکەکەت بڕیاریدا کە زەردوویی منداڵەکەت لەبەر شیری خۆتە نەک خۆت ئەو بڕیارە بدەیت چونکە ئەو کۆمەڵێک پرسیار دەکات و کۆمەڵێک ڕێکار جێبەجێ دەکات پاشان ئەو بڕیارە دەدات و لە کاتی هەبوونی زەردووییدا هەرگیز چوونە لای پزیشک دوا مەخە.