به‌وێنه..تره‌مپ و میلانیا یادی هالۆ‌وین یان كرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا " میلانیا تره‌مپ" چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێشوازی كردنی خۆی و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له میوانای هالۆ‌وین بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه خۆشحاڵه بوه به بینینی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردوه.

زۆر له رۆژئاواییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بیرۆكه‌ی جه‌ژنی هالۆ‌وین بۆ ئایینی مه‌سیحی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م جه‌ژنه هه‌موو ساڵێك له كۆتا رۆژی مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گێڕدرێت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنێكی مێژوویی كریستیانه‌كان به‌ناوی جه‌ژنی هه‌موو پیاوچاكان، به‌ڵام هه‌ندێ له تۆژه‌ران و مێژوونووسان بناغه‌ی ئه‌م جه‌ژنه بۆ سه‌رده‌می بتپه‌رستی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.




دیارترین رێوڕه‌سمه‌كانی جه‌ژنی هالۆ‌وین، ئه‌وه‌یه كه جه‌ژنێكی فه‌رمییه له وڵاتانی كریستیان و له‌سه‌روشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا و كه‌نه‌دا. له‌م رۆژه‌دا فه‌رمانگه‌كان و دامه‌زراوه‌كان كاره‌كانیان راده‌گرن و ده‌یكه‌ن به پشوو بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه و، خه‌ڵكی ماڵه‌كانیان به رووناكی و مۆم و به‌كارهێنانی كوله‌كه‌ی زه‌رد وه‌ك چرا ده‌ڕازێننه‌وه. جلوبه‌رگی جیاواز و شێوه‌گۆڕین له‌به‌رده‌كه‌ن و، سه‌ردانی كڵێساكان و گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ن و مۆم له‌سه‌ر گۆڕی مردووه‌كان داده‌گیرسێنن. هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا خه‌ڵكه‌كه چیڕۆكی ترسناك و تۆقێنه‌ر ده‌گێڕنه‌وه كه باس له دێ‌و و درنج و دڕنده‌كان و، ئه‌و تارماییانه‌ی كه له ماڵه چۆڵه‌كاندا ده‌ژین ده‌كات.




