زێلێنسكی پەیامێك ئاڕاستەی عەلی زەیدی دەكات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین -

سەرۆكی ئۆكراینا بەبۆنەی رۆژی سەروەریی، پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات و خواستی خۆی بۆ هاوكاریی زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەردەبڕێت.

ڤۆلۆدیمێر زێڵینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا لەو پەیامەیدا كە ئەمڕۆ شەممە 3-10-2026 ئاڕاستەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراقی كردووە، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی سەروەریی و كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و كشانەوەیان لە عیراق، رایگەیاندووە، عیراق و ئۆكراینا پەیوەندییەكی دێرینیان هەیە و ئارەزوو دەكەین بەردەوامیی بەو پەیوەندییانە و پەرەپێدانی لەسەرجەم بوارەكاندا بدەین.

زێلێنسكی هیوای سەركەوتنیشی بۆ عەلی زەیدی لە بەڕێوەبردنی ئەركەكانی و سەقامگیری و گەشەپێدانی بۆ گەلی عیراق خواستووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن