مەلا مەزهەر: شاری سلێمانی ئەوەندە بێغیرەت و بێ ئابڕوونییە

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 512

 راچڵەكین-

مامۆستایەكی ئایینی لەسەر نمایشكردنی جلوبەرگی ئەو ژنانەی كە توندو تیژیان بەرامبەر كراوە لەشەقامەكانی سلێمانی دەڵێت:" شاری سلێمانی ئەوەندە بێغیرەت وبێ ئابڕوونییە."

دوێنێ، شێوەكار تارا عەبدوڵا، پرۆژەیەكی بەناوی (مێینە) لەشاری راگەیاند كە تیایدا بەدرێژایی چوار هەزار و ٨٠٠ مەتر لە باخچەی نالی-یەوە تاوەكو دادگای سلێمانی جلوبەرگی ئەو ژنانە هەڵواسرا"كە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە لە كوردستاندا."

 هاوكات هەژان هێرش- وتەبێژی رێكخراوی ( سی دی ئۆ) رایگەیاندووە:" ماوەی سێ مانگە كار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەكەین، زیاتر 9 هەزار ماڵ گەڕاوین، هەر خاتوونێك كە تووندوتیژی بەرامبەر كرابێت پارچەیەك لە قوماشی لێ وەرگیراوە بۆ ئەوەی لەم پرۆژەیەدا بەكاربێت".

لەلایەن خۆشییەوە، مەلا مەزهەر خوراسانی، لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:" ئەمانە تەنها ۹ نۆن ..درۆیە ۹۰۰۰ نۆ هەزارنین."

ئەو مامۆستا ئایینیە دەڵێت:" دەڵێن لە 9000ماڵ لەشاری سلێمانی دەرپێی ژنمان كۆكردوەتەوە ، درۆدەكەن تەنها 9ڕێكخراوی بێ دەرپێن سێ سفریان بۆزیاد كردوە كەچونەتە هەرشوێنێك خۆیان بەجێیان هێشتووە..وکان فی المدينة تسعة رهط یفسدون فی الارض ولايصلحون"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن