لیرەی توركی زیاتر دابەزی

ئابوری

27/10/2020     ژمارەی بینراو 453

راچڵەكین-

دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامەو  نزمترین ئاستی لەمێژووی خۆیدا تۆماركرد

ئەمڕۆ سێشەممە 100 دۆلاری ئەمریكی بە 815 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكراوە.

بەگوێرەی رۆیتەرز بێت، بەشێكی دابەزینی بەهای لیرەی توركی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی توركیا بە دراوی وڵاتەكەیان، ھاوكات ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەكە و گرژییەكانی توركیا لە پەیوەندییەكانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە كێشەكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن