پزیشكێك هۆكاری كه‌می ژماره‌ی چاكبوه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی ڕوون ده‌كاته‌وه
ڕاچڵهكین-
كه‌می ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و چاكبونه‌ته‌وه له شاری سلێمانی زۆر كه‌مه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌و داتایانه‌ی ڕۆژانه بڵاوده‌كرێنه‌وه،ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تی گه‌رم و پرسیاری زۆر كه‌س، دكتۆر پێشنیار كه یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی پشكنینی PCR بۆ توشبووانی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌دات له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی له شاری سلێمانی له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و هۆكاره ڕوون ده‌كاته‌وه كه بۆچی ئه‌م ژماره‌یه له سلێمانی كه‌مه.
کاتێک بە کەسێک دەوترێت چاکبوەتەوە کە پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرپچێت و ڤایرۆس لە لەشیدا نەمابێت. وەلەبەر کەمی موادی پشکنین لە چاو رێژەی زۆری توش بوو لە سلێمانی ، زیاتر پشکنین بۆ گومان لێکراو ئەوکەسانە دەکرێت کە نیشانەیان ھەیە، بۆیە ئەوانەی کە لە نیشانەی نەخۆشیهکە رزگاریان دەبێت جارێکی تر نایەنەوە بۆ دوبارە پشکنین وە خۆشمان ھەروا ئامۆژگاریان دەکەین چونکە پشکنینەکان بۆ ئەوانە زەرورترە کە تازە تووشبوون .
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بەراستی لە ئێستادا ناتوانرێت بۆ ھەرکەسێک ھەتا چاک دەبێ ھەفتانە پشکنینی بۆ بکرێت تا بزانرێت کەی لەشی لە ڤایرۆس پاک دەبێتەوە. بەو پێیە بۆ ھەرکەسێک تا چاک دەبێتەوە 4 پشکنینی پێویستە، کە تێکرا ژمارەیکی خەیالی دەردەچێت بۆ توشبوانی پارێزگای سلێمانی .
ئەوەی شایەنی باسە لەمانگەکانی رابردوودا ھەرکەسێک لەپاش چاکبونەوە 2-3 رۆژ لە دوای یەک پشکنینی نێگەتیڤی بۆ دەکرا ئینجا رەوانەی ماڵەوە دەکرا بەلام ئێستا ئەمە لەگەڵ ئەو شەپۆلە تووشبونەدا دەستنادات، کەواتە چاکبوەکان زۆرن بەلام بەشێکیان ناچێتە ناو سیستەمی داتا‌و پشکنینەکان.