خانمان بیر له‌وه مه‌كه‌نه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوانه بكه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش مه‌به‌ست لێی به‌خته‌وه‌ری و دروستكردنی ژیانی نوێیه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی بژارده‌كه‌ت گونجاو نه‌بێت ئه‌وه ڕه‌نگه بكه‌ویته دۆخێكه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه لێی ئاسان بێت.
پسپۆڕانی ده‌رونی هۆشداری ده‌ده‌نه خانمان كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی پیاوان نه‌كه‌ن چونكه ئه‌گه‌ری زۆره كۆتای په‌یوه‌ندیه‌كه جیابوونه‌وه بێت.
1- ئه‌و پیاوانه‌ی قسه‌ی خه‌ڵك ده‌هێنێت بۆت و قسه‌ی تۆده‌بات بۆ خه‌ڵكی دیكه و له هه‌موو گفتوگۆ و دانیشتنێك خۆی به بلیمه‌ت ده‌رده‌خات.
2-شه‌ڕه‌نگێز، ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌ستیان پێش ده‌میان ده‌جوڵێنن له‌كاتی توڕه‌بوندا.
3-پیاوانی مه‌زاجی بۆ هاوسه‌رگیری نابن چونكه پێش ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن هه‌ڵه‌شه‌ی ده‌نوێنن و ته‌نها ئه‌و كاته ده‌توانیت دڵخۆش بیت كه ئه‌و تیایدا دڵخۆشه و مه‌زاجی هه‌یه.
4-پیاوێك كه نازداری دایك و باوكی بێت به‌دوای هاوسه‌ر ناگه‌ڕێت ئه‌و ته‌نها كه‌سێكی ده‌وێت وه‌ك دایكی نازی پێ بدات.
5-ئه‌و پیاوانه‌ی له‌خۆباین، بۆ هیچ شتێك سوپاس گوزار نین و ئه‌وه‌ت بیر بێت نرخی تۆش نازانێت و ته‌نها خۆی به‌لاوه گرنگه.
6-خانم ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی خۆشت ده‌وێت به‌رده‌وام له ڕه‌فتاركردنی له سه‌ره‌تاوه نه‌رم و نیانه و دواتر توندوتیژه لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ژیانتان ببێته دۆزه‌خ.