جۆره‌كانی خێلی چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

27/10/2020     ژمارەی بینراو 134

جۆره‌كانی خێلی چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

ڕاچڵه‌كین-

نەخۆشی خێلی (الحول - strabismus) نەخۆشیەکی باوی چاوەکانە کە رێژەیەکی زۆری خەڵك تووشی دەبن بەتایبەت لە تەمەنی منداڵی و گەنجی زیاتر تووشی دەبن، لە هەندێ توێژینەوە کە دەلێن لە %4 بۆ 5 ـی منداڵان کێشەی خێلیان هەیە، خێلی چاوەکان ئایا خێلی درۆینەیە یان خێلی راستەقینەیە، دكتۆر دێرێ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاو باس له‌ جۆره‌كانی خێلی چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر باس ده‌كات.

1- خێلی درۆینە:
مەبەستمان ئەوەیە منداڵ خێل دەردەکەوێت بەڵام لەڕاستیدا خێل نیە ، بەهۆی بوونی مەسافەیەکی کەمێ زۆر لەنێوان چاوەکان وادەردەکەوێت خێل بێت کە چاو بەرەو ناوەوە چووبێت خێل دەردەکەون پزیشک دیاری دەکات کە خێل نین .

2- خێلی راستەقینە:
جۆرەکانی بریتیە لە چوونەناوەوە چاوەکان هاتنەدەرەوە یان بەرەو سەرەوە دەروات وەیان، دەکرێت هەردوو چاو خێل بێت یان یەک چاوخێل بێت وە دەرکەوێت هەمووکات یان دەرنەکەوێت خێلیەکە .

وەک باسمان کرد خێلی لە منداڵ زیاتر دەردەکەوێت بەڵام هەندێ جار لەگەورەش دەردەکەوێت بەهۆی نەخۆشی دەمارەوە یان نەخۆشی مێشک یان زەبری دەرەکی خیَلی دروست دەبێت .

هۆکارەکانی خێلی لە منداڵان
یەکەم / کزی چاوەکان یەکێکە لە هەرە هۆکارە باوەکان بەتایبەت ئەو جۆرە خێلیەی کە چاوەکان بەرەوناوەوە دەچن بەهۆی کزی چاوەوە دروست دەبن .

دووەم / هۆکاری بۆ ماوەی یەکێکە لە هۆکارەکان دەبنە هۆی دروست بوونی خێلی.

سێیەم / نەخۆشیەکانی چاو وەک نەخۆشی ئاوی سپی و نەخۆشیەکانی تۆرەی چاو یان نەخۆشی گلێنە ئەگەری هەیە خێلی دروست بکەن .

زۆربەی خێلیەکان کە لە چاوەکان دروست دەبن لە منداڵ دەردەکەون پەیوەندیان بە نەخۆشیەوە نیە یان هۆکار کزی چاوە یان هۆکار نارێکیە لە ناتەواوی ئیشکردنی ماسولکەکانی چاو .

رێنمایی بۆ دایک و باوکان:
ئەگەر دایک و باوک هەستیان کرد منداڵەکەیان چاوی خێلە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆری چاوبکەن بۆ پشکنین و دیاریکردنی چارەسەری گونجاو .
پێویستە گشت منداڵێ لەتەمەنی سێ بۆ چوار ساڵ پشکنین بۆ چاوی بکرێت ئەگەر هەستمان بەخێلی یان کێشەی چاویش نەکرد .

چۆنیه‌تی چارەسەری خێلی چاو:
1- زۆر جار چارەسەر بەبەکاهێنانی چاویلکەیە دەبێت بۆ ئەو جۆرە کەسانەی چاوەکان بەرەوناوە دەرۆن .
2- زۆر جار دەبێ چاو ببەستیت بۆ رێگری لە تەمبەلی یان چارەسەری خێلی کە بە لەزگەی چاو دەبێت .
3- بۆ ئەو خێلیانەی چاوەکان بەرەودەرەوە دەرۆن هەندێ تەمرینی تایبەت هەیە بۆ نەخۆش دەنوسرێ بۆ چارەسەرکردن .
4- نەشتەرگەری بەکاردێت ئەگەر چارەسەریەکانی تر سوودیان نەبیت بەتایبەت بۆ ئەو خێلیانەی چاوەکان بەرەو دەرەوە دەرۆن زۆر جار نەشتەرگەری پێویستە .

زۆر گرنگە گەر پزیشک چاویلکە یان چاوبەستنی بۆ منداڵەکەت نوسی و پێشنیارکرد بەرێکی و گرنگیەوە ئەنجام بدرێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن