دکتۆر سوشروتا سامهیتا کێیە؟
ڕاچڵه‌كین-
زانستی نه‌شته‌ر‌گه‌ری جوانکاری له سه‌رده‌می ئێسته‌ی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیادا ، وه‌کو هه‌ر زانستێکی تری بواری پزیشکی گه‌شه‌سه‌ندێکی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه بینیووه به‌گشتی و جوانکاری لووت به تایبه‌تی ، و زانستی نه‌شته‌ر‌گه‌ری جوانکاری شتێکی تازه نییه به‌ڵکو کۆنه ، که مێژووی ئه‌و زانسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی پێش زایین ، و زانستی نه‌شته‌ر‌گه‌ری جوانکاری له ناو شارستانیه‌ته کۆنه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ، وه‌کو شارستانیه‌تی نیمچه‌دوورگه‌ی هیندستان ، که بۆ یه‌که‌م جار کاری نه‌شته‌ر‌گه‌ری جوانکاری ئه‌نجام دراوه ، و دواتر لە ناو شارستانیه‌ته‌کانی تردا سه‌ری هه‌ڵداوه ، وه‌کو شارستانیه‌ته‌کانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا ، وەکو چینی دێرین و کۆریای دێرین و ژاپۆنی دێرین ، و شارستانیتی میسری دێرین لە باکووری کیشوەری ئەفریقیا و یۆنان (گریک) ی دێرین و ڕۆمای دێرین لە کیشوەری ئەوروپا.
ئینجا به‌ره به‌ره به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی نا تا بووه به شتێکی باو له جیهاندا ، و خه‌ڵکانێکی زۆر له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ڕۆژانه جوانکاری بۆ ڕووخساریان ده‌کەن ، و خۆیان ده‌خەنه به‌ر ده‌ستی بواری پزیشکی جوانکاری و جوانکاری لووت جوانکاری بۆ ڕووخسار و لوتیان دەکەن ، واتا دەستکاری بەشێکی ئەندامانی جەستەیان دەکەن ، کە زۆر جار وەکو لاسایی کردنەوە دەیکەن بێ ئەوەی ڕووخسار یان لوتیان پێویستی بە دەستکاری کردن بێت ، بەڵام هەندێک کەس هەیە کە جۆرە شێواوەیەک لە ڕووخساری یان لە لوتیاندا هەیە هەندێکیان زگماکی یان هەندێکی تریان ، بە هۆی ڕووداوەکەوە تووشی شێواوەی لە ڕووخساری یان لوتی هاتووە ، بۆیە پێویستە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ڕووخسار یان لوتیان بکرێت ، بۆ ئەوەی وەکو جاری پێشووی لێ بهێتەوە ئەوەش کارێکی پێویستە.
ژیاننامەی دکتۆر سوشروتا سامهیتا
فەیلەسوف و یەکەم دکتۆری جوانکاری و نەشتەگەر لە مێژوودا دەرکەوتوو بێت ، کەسێکی هیندییە بە ناوی دکتۆر سوشروتا سامهیتایه ،که بە د. سوشروتا ناسراوە و بەڵام نه‌زانراوه ئەو کەسایەتییە ، له ساڵی چه‌ندی پێش زایین له دایک بووه ، لە شاری ڤاراناسی (باناراس) ی ناوەندی ناوچەی ڤاراناسی (باناراس) ی ویلایەتی ئوتتار پرادیشی سەر بە وڵاتی ئێستەی هیندستان ، کە ئەو سەردەمە شاری ڤاراناسی (باناراس) ی پایتەختی شانشینی کاشی هیندی بووە ، بەڵام ئه‌وه‌ی زانراوه لە سەدەی شەشەمی پێش زایین لە دایک بووە.
دکتۆر سوشروتا سامهیتا ، یەکەم دکتۆر بووە لە مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دا ، و هه‌روه‌ها نەشتەرگەری چاره‌سه‌ری شێواوه‌ی ڕووخساری مرۆڤ و جوانکاری لووتی ئه‌نجام داوه ، و بە یەک داهێنەرانی هونەر و زانستی ئایورڤیدا واتا زانستی ژیان دادەنرێت ، لە مێژووی دێرینی نیمچە دوورگەی هیندستان دا.
ئەم فەیلەسوفە چەندان کتێبێکی لە بارەی زانستی جوانکاری نووسیووە ، کە دواتر لە ژێر ناوی ئینسکلۆپیدیای گشتی سوشروتا چاپکراوە ، کە تێدا شیکردنەوەی بۆ نزیکەیی (300) کاری نەشتەرگەری کردووە ، و باسی سەرپەرشتی کردنی نزیکەیی (120) نەشتەرگەری کردووە ، و هەروەها نزیکەیی (80) جۆری نەشتەرگەری دیاری کردووە.
دکتۆر سوشروتا سامهیتا ، چەندان ئامێر‌و کەل و پەلی پزیشکی جوانکاری و جوانکاری لووتی داهێناوه ، و هه‌روه‌ها سه‌رچاه‌ی ئیلهامی پزیشکانی بواری جوانکارییه له سه‌رجه‌م وڵاتی جیهاندا ، و هه‌روه‌ها نه‌زانراوه له ساڵی چه‌ندی پێش زایین ، و له ته‌مه‌نی چەند ساڵی دا کۆچی دوایی کردووه ، لە چی ناوچەێکی وڵاتی ئێستەی هیندستان.
نەخۆشخانێکی گەورە ، بە ناوی سوشروتا هەیە ، کە دەکەوێتە شارۆچکە (قەزا) ی هوبلی لە پارێزگای دهارواد سەر بە ویلایەتی کارناتاکا ، ل باشوری خۆرئاوای وڵاتی هیندستان ، ئەوەیش وەکو ڕێزێک بۆ فەیلەسوف و دکتۆر سوشروتا سامهیتا.
سه‌رچاوه‌کان
1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_ئه‌رلۆند توینبی: مێژووی مرۆڤایه‌تی-وه: دڵشاد عه‌بدوڵڵا وه‌سانی-هه‌ولێر2010ز.
3_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت (هیند و دراوسێیەکانی)/ بەرگی دووەم-وە: عەبدوڵڵا رەسوولی-سلێمانی2014ز.
4_هه‌فته‌نامه‌ی باس: به‌شی وتار_ ن: جه‌بار جه‌مال غه‌ریب ، ژ/ 409 ، ڕێکه‌وتی (4_12/کانوونی یەکەم_2018).