چهند ڕێنماییهكی گرنگ پێویستە دایک و باوک لێی دڵنیا بن لە کاتی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکاندا
ڕاچڵهكین-
لهگهڵ ئهوهی هێشتا ڕوون نیه ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگه دهدات خوێندن ئاسایی ببێتهوه له خوێندنگهكان یان نا بهڵام لهكاتی كردنهوهی خوێندنگهدا پێویسته لهسهر دایكان و باوكان كۆمهڵێك ڕێنمایی پهیڕهو بكهن بۆ ئهوهی منداڵهكانیان له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربن، دكتۆر هێرش پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
گرنگترین ئهو ڕێنماییانه لهم بابهتهدا باس دهكات.
1- هەموو بەیانیەک منداڵەکەت بپشکنە بۆ نیشانەی نەخۆشی وەک تا، سکچون، کۆکە.
2- پێویستە منداڵ لە کاتی نەخۆشیدا نەچێتەوە بۆ خوێندنگا
3- پێویستە منداڵ ڕەقەمی تەلەفۆنی خۆت وە تۆش رەقەمی تەلەفۆنی کەسێکی ناو خوێندنگاکەت لا بێت.
4- پێویستە منداڵەکەت کوتانی تەواوی کردبێ، بە تایبەت کوتانی دژی ئەنفلۆنزای وەرزی.
رەچاوکردنی ئەم ڕێنماییانە لە کاتی چوون و هاتنەوەی منداڵەکەت:
1- دەست شتن بە سابوون لە زۆربەی کاتەکاندا
2- بەکارهێنانی ماسک و بردنی ماسکی زیادە
3- بەکارنەهێنانی هیچ کەلوپەلێکی هاورێکانی ،بە تایبەتی( دەبەی ئاو، قەڵەم و کتێب و ماسکی هاوڕێکانی)
4- دورکەوتنەوە زیاتر لە مەترێک لە هاوڕێکانی
شێوازی بەکار هێنانی ماسک بۆ منداڵەکەت:
-پێویستە بۆ روخساری مندالەکەت بگونجێت
-جوان لوت و دەمی داپۆشێت
-بە لایەنی کەمەوە دوو توێ بێت
-لە سەر ماسکی منداڵەکەت ناوی خۆی بنوسە بە قەڵەم تا نەیگۆرنەوە لەگەل هاورێکانی
- ڕاهێنان بە منداڵەکەت بکە بۆ ئەوەی ماسکەکەی ببەستێت و لای نەبات