12 هۆكار بۆ لهبارچوونی منداڵ
ڕاچڵهكین-
لهبارچوونی منداڵ یهكێكه لهو گرفتانهی خانمان بههۆی چهند هۆكارێكهوه توشی دهبن، لهم بابهتهدا هۆكارهكانی لهبارچوونی منداڵ لهلایهن دكتۆره هاژه پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی باسی دهكات.
1- تەمەنی ئافرەت: چەندە گەورە بێت ئەگەری ڕووداوی منداڵ لەبارچوون زیاد دەكات.
2- هۆكاری بۆماوەیی (وراپی).
3- تێكچوون لە دروست بوونی منداڵەكە (ئەمەش هۆكاری زۆرە).
4- كێشەی تەندروستی لە منداڵدان.
5- لاوازی لە ماسولكەی ملی منداڵدان (ئەمەش لە مانگی سێیەمی سكپڕیدا فەحس دەكرێت).
6- كێشەی كیسی سەر هێلكەدان و بەرزبوونی ڕێژەی هۆرمۆنی LH پێش سكپڕی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ منداڵ لەبارچوون لە دواییدا.
7- هەوكردنی زێ بە هۆی تووشبوون بە میكرۆبی ڤاجاینۆسز كە دەبێتە هۆكارێك بۆ منداڵ لەبارچوون لە نێوان مانگی چوارەم و شەشەم لە سكپڕیدا.
8- كێشەی تەندروستی لە خوێنی ئافرەتی سكپڕ وەكوو حاڵەتی پرۆمبۆفیلیا كە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن لە خوێنبەری گشتی و منداڵ لە بارچوون لە دواییدا (لەم حاڵەتە دەبینین منداڵەكە سەری بچووكە بە شێوەیەكی نائاسایی چونكە خوێنی كەم بۆی ئەچێت).
9- نەخۆشی شەكرە و كێشەكانی گلاندی دەرەقی و..... هتد.
10- كەم وكوڕی لە كڕۆمۆسۆمە بۆماوەییەكان.
11- بوونی دیوارێكی نائاسایی لە منداڵدان یان هەڵاوسانێكی ڕیشاڵەیی لە دیواری ناوەڕاستی منداڵدان. هەروەها تووشبوون بە پێوەلكان لە ناوەوەی منداڵدان.
12- كەمبوونی ڕژێنی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن.