نیشانه‌ و جۆره‌كانی جه‌ڵته‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن

تەندروستی

02/11/2020     ژمارەی بینراو 2333

نیشانه‌ و جۆره‌كانی جه‌ڵته‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن


ڕاچڵه‌كین-

بارودۆخێکی لەناکاوی تێکچوونی فرمانی کۆئەندامی دەمارە وە ڕودەدات لە ئەنجامی نەگەیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە مێشک یان هەموو مێشک کە دەبێتە هۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ ئەم بەشە و خانەکانی مێشک دەمرن پاش چەند خولەک، دكتۆر ئازاد پزیشكی پسپۆڕی مێشك و ده‌مار له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.
چارەسەرکردنی دەست بەجێ کاریگەیەکی گەورەی هەیە بۆ ڕزگاربون لە دەرەنجامەکانی جەڵتە وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی كە توشی ئەو بەشەی مێشک دەبێت.

نیشانەکانی جەڵتە:
نیشانەکان جیاوازن بۆ ئاسانکاری لەبیرنەچوونەوەی نیشانەکان زۆرجار ووشەی(FAST خێرا)بەکاردێنین(Faceواتە سووڕانی دەم وچاو,Arm واتەلاوازبوون وسڕبوون وشەلەل بوونی دەست وقاچ ,Speech واتە گرفت لەقسەکردن ,وەTime بەمانای خێرا ڕوودانی نیشانەکان).


1-گرفتی قسەکردن.
2- هەست نەکردن و لاوازبوونی بە لایەکی دەموچاو یان لاق و دەستەکان.
3- کێشە لە بینین لە چاوێک یان هەردوکیان.
4- سەرئێشەی توندو لە ناکاو،کەلەوانەیە لەگەڵی ڕشانەوەو لەهۆشچوونی هەبێ.
5- سەرسووڕان وکێشە لە ڕۆیشتن و لەدەست دانی باڵانس لەکاتی ڕێ کردن.
6- کاتێک خەندە دەکات لایەکی دەموچاوی ناڕێک وخوار دەبێ.
7- کاتێک داوای لێدەکەی دەستەکانی بەرزبکاتەوە ناتوانێ هەردو دەستی بەرزبکاتەوەو دەستێکی بەردەبێتەوە خوارەوە.

هۆکارەکانی جەڵتە:
دوو هۆکاری سەرەکی هەیە(گیرانی خوێن بەر یان خوێن هێنەر یان تەقینی بۆڕیەکی خوێن بەر)

جۆرەکانی جەڵتە:
‏1. Ischemic strokeجەڵتەی خوێن مەیین : باوترین جۆرە کە ڕودەدات لە ئەنجامی تەسک بونەوەی یان گیرانی بۆڕی خوێن لەبەشێکی مێشک.
‏2. Hemorrhagic stroke خوێن بەربوون: ڕودەدات لەئەنجامی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن،زۆر وەرگرتنی دەرمانی دژە خوێن مەیین،شۆک بون بۆنمونە لەکاتی ڕوداوی هاتووچۆ.

پێشگرتن:
1-کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن، و نەخۆشی یەکانی دڵ
2-کەمکردنەوەی بڕی چەوری لە ژەمە خۆراکەکاندا
3-جگەرە نەکێشان
4-کۆنتڕۆکردنی شەکرە
5-پاراستنی کێشی لەش بەشێوەیەکی تەندروست
6-وەرزش کردن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن