ڤیدیۆ: جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه‌وتنه‌وه كڕینی چه‌ك
ڕاچڵه‌كین-
له‌به‌رده‌م كۆگای" ریڤل سابلای" تایبه‌ت به بازرگانی چه‌ك له هنتنگۆن بیچ له ویلایه‌تی "لۆس ئه‌نجلۆس" له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان كۆبونه‌ته‌وه بۆ كڕینی چه‌ك پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ بكات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆگای فرۆشتنی چه‌ك وه‌ستاوه باس له‌وه ده‌كات له ترسی تێكچوونی كۆمه‌ڵگاكه‌یان چه‌ك ده‌كڕن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كۆمپانیای" Small Arms Analytics & Forecasting" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه فرۆشتنی چه‌ك له مانگی 9 ی ئه‌مساڵ %66 زیاتر بوه به‌راورد به هه‌مان مانگ له ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵ بای 1.8 ملیۆن دۆلار چه‌ك فرۆشراوه.