نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین D له‌ منداڵدا

تەندروستی

04/11/2020     ژمارەی بینراو 1932

نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین D له‌ منداڵدا

ڕاچڵه‌كین-

کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوە لە نێو خەڵکدا بە تایبەت لە نێو مندالان دا، سەرەتا ڤیتامین دی ڤیتامینییەکی لە چەوری تواوەیەو گرنگییەکی بەرچاوی ھەیە لە بەھێز کردنی ئێسک وددان و بەھێز کردنی سیستەمی بەرگری و ھەروەھا رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ڕێگرتن لە نەخۆشییە درێژخاییەنەکان وەکو شەکرەو زەخت و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە، دكتۆره‌ ڤیان پزیشكی نەخۆشییەکانی منداڵان وتازە لە دایک بووان و گەشەی مندڵان له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری و نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ منداڵاندا باس ده‌كات.
 
سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D لە بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوەیە ھەروەھا لە سەرچاوە خۆراکییەکانی وەکو شیرەمەنی و زەردێنەی ھێلکە و جگەری حەیوان و ڕۆنی ماسیه‌.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی :

ئازاری ئێسک و ماسوولکەکان و تێک چوونی ددانەکان و دواکەوتنی گەشەو زوو شکاندنی ئێسک و باڵا کورتی و ئێسکە نەرمە.

لە منداڵی خوار یەک ساڵ قەوس بوونی قاچەکان و دواکەوتنی دانیشتن و پێ گرتن و دان دەرکردن و ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە ھەندێ جار ئەبێتە ھۆی گەشکە بە ھۆی کەمی کالسیۆم.

ڕێگرتن لە کەمی ڤیتامین دی "

1- ھەموو مندالێک شیری دایک بخوات پێویستە ڤیتامین دی وەرگرێت (400IU )بۆ خوار یەک ساڵ (600IU )بۆ سەروو ساڵ.
2- ئەو خواردنانە بخورێن کە ڤیتامین دی تێدایە:
3- بەرکەوتنی تیشکی خۆر راستەوخۆ بەبێ بەکارھێنانی دژەخۆر بەلای کەم ھەفتەی دووجار ھەرجارە ٥ خولەک بۆ ٣٠ خولەک لە کاتژمێر ١٠ بەیانی بۆ ٣ عەسر لە وەرزی زستان کاتەکانی بەیانیان بۆ وەرزی ھاوین دەتوانێت بری تەواو ڤیتامین دی دابین بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن