ڤیدیۆ: ترسێنه‌ر ترین ده‌نگه‌كانی بۆشایی ئاسمان
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی ناسا له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه ترسێنه‌رترین ده‌نگی بۆشایی ئاسمانی بڵاوكردۆته‌وه.
یه‌كه‌م ده‌نگ كه له ڤیدیۆكه‌دا گوێت لێیه‌تی له‌رینه‌وه‌ی سروشتی خۆره و دووه‌م ده‌نگیان هه‌وره بروسكه‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی موشته‌ری و ده‌نگی سێیه‌م تۆنێكه كه له‌نزیك هه‌ساره‌ی زوحه‌ل تۆماركراوه ، ته‌واوی ئه‌م ده‌نگانه له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی تۆماركراوه كه ئامێری تۆماركردنی له‌سه‌ره له‌ڕێی شه‌پۆله ڕادیۆیه‌كانه‌وه.