خانمه‌ پارێزه‌رێك بۆ خانمان: ببه‌ به‌ دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ت

ستایل

09/11/2020     ژمارەی بینراو 398

هاوسه‌رگیری


ڕاچڵه‌كین-

پارێزەر لانە ئامانج سەرۆکی ڕێکخراوی لانەی ژنان لە بابەتێک دەنووسێت و دەڵێت "خاتوونی بەڕێز، ببە بە دایکی هاوسەرەكەت"

كاتێك كچێك لەگەڵ كوڕێك هاوسەرێتی دەكات و ژیانی هاوسەری لەگەڵ دروست دەكات، پێویستە پێشوەختە خۆی ئامادەكردبێت و خۆی رابهێنێت بۆ ژیانی هاوسەری، تەواو لێهاتوو بێت و خۆڕاگربێت بۆ ناخۆشی و نەهامەتیەكانی ژیانی هاوسەری.

ئافرەت تەنیا هاوسەری پیاوەكەی نیە، بەڵكو ئەركێكی گرینگرتری بریتیە لەوەی دەبێتە دایك، نەك تەنها دایكی منداڵەكانی بەڵكوو ئافرەت دەبێت ببێتە دایكێكی میهرەبان بۆ هاوسەرەكەشی، هەرچەندە كەس شوێنی دایكی خۆت بۆ ناگرێتەوە، بەڵام هەروەك چۆن كچ كاتێك شودەكات هیواخوازە هاوسەرەكەی وەكو باوكی بێت لە سۆز و خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆی، ئاوهاش پیاو چاوەڕێیە خێزانەكەی لە دایكی بچێت وەكو ئەو سۆز و میهرەبانی و خۆشەویستی پێ بدات، لە باوەشی بگرێت و بیحەسێنێتەوە.
بۆیە تۆ دەبێت ببیت بە دایكی هاوسەرەكەت، ماڵێكی بۆ دروست بكەیت پڕ لە سۆز و میهرەبانی، كاتێك هاوسەرەكەت دەگەڕێتەوە ماڵەوە هەست بە ئاسودەیی بكات، توانای كار و داهێنانی بۆ زیاد بكەیت، ئافرەت دەبێت پاڵپشتی هاوسەرەكەی بێت تا بیگەیەنێتە لوتكەی خەون و ئاواتەكانی.

لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا ئافرەت تەنها خۆشەویستی پاكی لە هاوسەرەكەی دەوێت و هیچی تری ناوێت، واتە ژن و مێرد دەبێت لە سۆز و خۆشەویستی تەواوكەری یەكرتری بن، بێگومان ئەگەر دوو هاوسەر بەمشێوەیە بن، كێشەو و ناكۆكی هەرگیز لەنێوانیان دروست نابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن