ترەمپ هێليكۆپتەرە تایبەتەكەی دەفرۆشێت

هەمەڕەنگ

10/11/2020     ژمارەی بینراو 365

راچڵەكین-

كۆمپانیایJet Edge Partners  یەكێك لە هێلیكۆپتەرە تایبەتەكانی (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی ئەمریكای نمایشكرد بۆ فرۆشتن.

هەرچەندە كۆمپانیاكە هیچ نرخێكی بۆ فرۆشتنی ئەو فڕۆكەیە دیاری نەكردووە، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەكان، هێلیكۆپتەرەكە كەلەجۆری Sikorsky S-76B  و ساڵی 1989 دروستكراوە، نرخەكەی لەنێوان 700-800 هەزار دۆلاردا دەبێت.

پێكهاتەی هێلیكۆپتەرە تایبەتەكەی ترەمپ لەناوەوە جۆرێك لەكەشخەیی پێ بەخشراوە بەجۆرێك، شوێنی شەش سەرنشینی تێدا دەبێتەوەو بەرگەكەی چەرمی گرانبەهاو قایشی خۆبەستنەوەكەی لەئاڵتون دروستكراوە جگە لەوە باڕێكی بچكۆلەی تێدایە لەگەڵ بوونی رادارێك بۆ ئاگاداربوون لەبارود‌وخی كەشوهەوا.

ترەمپ تەنها خاوەنی ئەو هێلیكۆپتەرە نییە، بەڵكو بەگوێرەی گۆڤاری " نیوزویك" بێت، خاوەنی سێ هێلیكۆپتەرو چەند جۆرێك فڕۆكەی تایبەتی ترە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن