هۆكار و نیشانه‌كانی کەم و کوڕی بینین و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

15/11/2020     ژمارەی بینراو 1609

کەم و کوڕی بینین


ڕاچڵه‌كین-
کەم و کوڕی بینین یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی چاو، وە مانای ئەوەیە چاوەکە ناتوانێت ئەو وێنەیەی کە لە بەردەمیدایە یان دەبینێت بە باشی بیخاتە سەر تۆڕەی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونی ئاستی بینایی، دكتۆر هاوڕێ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی‌ چاو ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

هۆکارەکانی:
1-تۆپی چاو: کاتێک درێژی تۆپی چاو کەمتر یان زیاتر بێت لە ئاسایی.
2- گلێنەی چاو: کەم و کوڕی لە شێوەی گلێنەی چاو یان ڕوونی گلێنەی چاو.
3- هاوێنەی چاو: تەڵخ بوونی هاوێنەی چاو لەگەڵ زیاد بوونی تەمەن.

نیشانەکانی:
1- لێڵی بینین
2- بینینی کەسێک یان شتێک بە دووان
3- تەڵخ بینین
4- درووست بوونی سێبەر بۆ ئەو شتانەی سەیری دەکەین
5- تیلی (خێلی)
6- سەر ئێشە
7- چاو ئێشە

 چارەسەر:
1- چاویلکە
2- هاوێنەی لکاو
3- نەشتەرگەری کەم کوڕی بینین

-چارەسەری کەم کوڕی بینین ئاسانە بەڵام کەم کوڕی بینینی زۆر ئاست بەرز (High Refractive Error) لە تەمەنی منداڵیدا ئەگەر لە تەمەنێکی گونجاودا چارەسەر نەکرێت بە ڕێکوپێکی دەبێتە هۆی دروست بوونی (تەمەڵی چاو).

-ئەگەر تەمەڵی چاو دروست بوو وە چارەسەر نەکرا لە پێش تەمەنی (١٠) ساڵی زۆر بە باشی ئەوا ئەو چاوە بینایەکەی بە کەمی دەمێنێتەوە بە درێژایی تەمەن وە هیچ چارەسەرێکی بۆ ناکرێت.

جۆرەکانی:

1-نزیکبین (Myopia) لێرەدا تۆپی چاو درێژترە لە نۆرمەڵ
2- دووربین: (Hypermetropia) لێرەدا تۆڕی چاو کورتترە لە نۆرماڵ
3- ئاستیگماتیسم (Astigmatism): لێرەدا کەم و کوڕی هەیە لە شێوەی گلێنەی چاو یان ڕوونی گلێنەی چاو
4- کەم بینی بەهۆی هەڵکشانی تەمەن یان کەم بینی لە نزیکەوە: (Presbyopia) لێرەدا کەم بوونی ڕوونی (شفافیه‌) هاوێنەی چاو هۆکارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن