عیراق نرخی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران و پشكی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 356

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نرخی كڕینەوەی گەنجی جووتیارانی بۆ وەرزی 2025-2026 راگەیاند. هاوكات پشكی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی سێشەممە 5ی ئایاری 2026 بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران كۆبوەوە.

لەبەشكێی كۆبوونەوەكەدا نرخی كڕینەوەی گەنم و پشكی گەنمی وەرگیراو لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دیاریكرا.

بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بێت، نرخی كڕینەوەی یەك تۆن گەنم بۆ ئەو جوتیارانەی لەناو پلانی كشتوكاڵیدان بە (700) هەزار دینار، بۆ ئەو بڕانەشی لە دەرەوەی پلانەكەن بە (500) هەزار دینار دیاریكرا.

هاوكات بڕیاردرا بڕی (400) هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، كە (292) هەزار تۆنیان لەناو پلانی كشتوكاڵی و (108) هەزار تۆنیشیان لە دەرەوەی پلانەكە دەبن

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی وەرزی ڕابردووی جوتیاران و دواخستنی وەرگرتنی كرێی زەوی و ئاودێری لە جوتیاران تا ئەو كاتەی شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن