گێلاس لەکوێ بچێنرێت سەرکەوتوو دەبێت؟

کشتوکاڵ

15/11/2020     ژمارەی بینراو 1296

گێلاس


ڕاچڵه‌كین-

گێلاس لەجێگەیەک ئاوهەوای سارد و مام ناوەند بێ ده‌توانرێت بڕوێندرێت، لەزستان پێویستە، ئەو جێگەی گێلاسی تێدا دەچێنرێ زستانی دەبێت، زیاتر لە 1300 كاتژمێر پلەی گەرمای لەخوار حەوت پلەی سەدیەوە بێت.

باشترین خاک بۆ گێلاس خاکێکە ئاو نەگرێتە خۆی، واتە نابێت خاکەکەی قورین بێ وقورس بێت و ئاو دانەدا.

کێشەی هەلپێچان و وەرینی گولی گێلاس، دەگەرێتەوە بۆ هەلنەپێچانی گوڵەکەی و پیتێن وپەرین لەگوڵەکانیدا روونادات، بۆیە دەکرێت بۆ پیتاندن چەند سنفێکی گێلاس پێکەوە بچێنێت، بۆباش کردنی کرداری پیتێن وپەرین
وە رێگایەکی کە بۆ پیتاندن دانان وپەرووەردەی هەنگە لەناو باخی گێلاس چوار هەنگ بۆ هێکتارێک زەوی.

کەواتە بەم پێیە بێت گێلاس تەنیا لەکوێستانەکانی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت و بۆ گەرمیان وجێگە گەرمەکان دەست نادات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن