راچڵه‌كین- سپۆرت
دوای پێنج یاریی دواجار هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی فرانك دی بۆری راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ركه‌وتنی هۆڵندییه‌كان له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می نه‌یشنس لیگ بوو به‌رامبه‌ر بۆسنه به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك.
گۆڵه‌كانی هۆڵندا هه‌ریه‌ك له ڤایناڵدم دوو گۆڵ و ممفیس دیپای تۆماریانكرد.
له یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له یاریگای خۆی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له پۆلندای برده‌وه‌و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت.
ڤیدیۆ: