زستانی داهاتوو مەترسی كۆرۆنا لەسەر جیهان نامێنێت

چاوپێکەوتن

16/11/2020     ژمارەی بینراو 705

ئۆگۆر شاهین


راچڵەكین-

"هاوینی داهاتوو كاریگەری پێكووتەی كۆرۆنا دەردەكەوێت و، دەكرێـت تا زستانی داهاتوو ژیان لەسەرانسەری جیهاندا بگەڕێتەوە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی" ئەمە ووتەی ئۆگۆر شاهین-ی مامۆستای زانكۆو یەكێك لەدامەزرێنەرانی كۆمپانیای بیونتیك-ی ئەڵمانیە، كەبەشداری كردووە لەدۆزینەوەی پێكوتەی دژ بەكۆرۆنا.

شاهین، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی بی بی سی دەڵێت، زستانی ئەمساڵ قورس دەبێت لەبەرئەوەی یپێكوتەكە كاریگەری زۆری نابێت لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.

هەفتەی رابردوو، هەریەك لە كۆمپانیای بیونتیك و ڤایزەر، رایانگەیاند، شیكارییە سەرەتاییەكان دەریانخستووە، ئەو پێكوتەیەی لەلایەن زانایانی هەردوو كۆمپانیاكە پەرەی پێدراوە، دەتوانێت رێگری بكات لەتووشبوونی مرۆڤ  بە كۆرۆنا بەرێژەی 90%.

ئۆگۆر، دڵنیایی خۆی نیشاندا لەوەی پێكوتەكە رۆڵی كاریگەری دەبێت لەكەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو رێگریكردن لە دەركەوتنی نیشانەكانی لەسەر ئەو كەسانەی پێكوتەكە وەردەگرن.

رونیشیكردەوە: ئەگەر هەموو شتەكان بەباشی رۆیشتن ئەوا لەكۆتایی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا دەستدەكرێت بەڕادەستكردنی ئەو پێكوتەیەو ئامانجیشمان ئەوەیە تامانگی نیسانی داهاتوو  300 ملیۆن دەرزی لەو پێكوتەیە بخەینە بەردەست و ئەوەش دەبێتە دەستپێكی كاریگەری زۆر لەسەر كەمكردنەوەی مەترسی كۆرۆنا.

شاهین ووتی:" هاوین یارمەتیدەر دەبێت، لەبەرئەوەی توانای ئەو ڤایرۆسە كەمدەبێتەوەو پێویستە كارێكی وابكرێت تا پاییزو زستانی داهاتوو زۆرترین پرۆسەی كوتان بەپێكوتەی دژە كۆرۆنا ئەنجامدرابێت." 

سەبارەت بەوەی كەئاخۆ كاریگەری پێكوتەكە لەسەر كەسانی بەتەمەن، هەمان ئەو كاریگەریە دەبێت كەلەسەر كەسانی گەنج دەردەكەوێت ووتی:" لەسێ هەفتەی داهاتوودا بەرچاو ڕوونیییەكی زیاترم دەبێـ لەسەر ئەو بابەتە."

 ئۆگۆر ئاماژەی بەوەدا، هێشتا ئەوەیان بۆ رووننەبووەتەوە كە پێكوتەكە ماوەی چەند دەبێتە پاسەوانی لەشی مرۆڤ، بەڵام ئەستەم دەبێت ژەمی زیاتر بدرێت بەكەسێك ئەگەر هاتوو دوای ساڵێك لەپێدانی دووەم ژەمی پێكوتەكە پێی، دەركەوت ئەو بەرگریەی دروستی كردووە لاواز بووە.

سەبارەت بەكاریگەریە لاوەكییەكانی پێكوتەی ژد بەكۆرۆنا، شاهین ووتی:" تائێستا ئەو نیشانانەی دەركەوتوون بریتی بووە لە بوونی ئازاری لەنێوان كەم و مامناوەند لەو شوێنەی دەرزییەكەی لێدەدرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك، هەندێك لەو كەسانەش كە پێوتەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە تووشی تا بوون، بەڵام بەگشتی كاریگەری هێندە مەترسیداری نەبووە كە ببێتە هۆی وەستاندنی لێكۆڵینەوەكە."

ڤاكسینی فایزەر و بایۆنتێك دوو جار لە شانەوە بۆ ئەو كەسەی پێویستیەتی دەكوترێت و ماوەی نێوان هەردوو جارەكەش سێ هەفتە دەبێت.

لەئێستادا كۆمپانیاكانی فایزەر و بایۆنتێك چاوەڕێی ئەوە دەكەن لەلایەن فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاوە مۆڵەتی سەلامەتیی بە ڤاكسینەكە بدرێت بۆ ئەوەی هەناردەكردنی ڤاكسینەكە بۆ ئەو وڵاتانە دەستپێبكات. 
 
دوو كۆمپانیاكە بەنیازن تا كۆتایی ساڵی داهاتوو ملیارێك و 300 ملیۆن ڤاكسین بەرهەمبێنن، بەڵام زیاتر لە یەك ملیار دانە كە دەكاتە ٪80ی كۆی ڤاكسینەكانیان، بە گرێبەستی پێشوەختە لەلایەن حكومەتە دەوڵەمەندەكانی جیهانەوە كڕدراون.
 
ئەمریكا 500 ملیۆن دانە و بە نیازە 100 ملیۆنی دیكەش بكڕێت
 
یەكێتی ئەوروپا 200 ملیۆن دانە و پلانی هەیە 100 ملیۆنی دیكەش داوا بكات
 
بەریتانیاش پێشوەخت 40 ملیۆن دانەی لەو ڤاكسینە كڕیوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن