هێلكه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه خواردنی یه‌ك هێلكه له ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به ڕێژه‌ی %60 زیاد ده‌كات.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زاناكان داتای 8545 كه‌سیان له چین وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی هێلكه و ئاستی شه‌كری خوێن له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتواندا بزانن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه خواردنی یه‌ك هێلكه به‌شێوه‌ی ڕۆژانه ئه‌گه‌ر كوڵاو بێت یان سوره‌وكراو له ڕۆندا ئه‌وه ئاستی شه‌كری له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشی شه‌كره و خواردنی هێلكه به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه و بۆته جێی گفتوگۆی نێوان زاناكان و ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش دیاریكردنی كاریگه‌ری خواردنی هێلكه‌یه بۆماوه‌یه‌كی درێژ و په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی شه‌كره‌وه.