سیرۆكۆ
ڕاچڵه‌كین-
توتیه‌ك له جۆری" كاكابوو" نازناوی" باڵنده‌ی ساڵ" ی پێدرا له نیوزله‌ندا بۆ جاری دووه‌م ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی 2008 هه‌مان نازناوی پێدرا و "كاكا بوو" به مانای " توتی شه‌و" دێت.
كاكا بوو یه‌كێكه له جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی باڵنده‌ی توتی كه له نیوزله‌ندا ده‌ژی و ته‌مه‌ن درێژترینه و ناتوانێت بفڕێت به ڕۆژدا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
لورا كیون وته‌بێژی پێشبڕكێكه باس له‌وه ده‌كات كاكابوو ده‌نگێكی به‌رز و جیاواز ده‌رده‌كات بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی مێ و بۆنی ئه‌م ئاژه‌ڵه هاوشێوه‌ی بۆنی ته‌خته وایه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره چونكه جرج و پشیله و ئاژه‌ڵه گۆشتخۆره‌كانی دیكه په‌لاماری ده‌ده‌ن.
ئه‌م توتیه كه براوه‌ی نازناوه‌كه‌یه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ناونراوه "سیرۆكۆ" و زاناكان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن 60 ساڵ بژی.