راچڵەکین-
لە شاری هەولێر دووەم دەگمەنترین منداڵی جیهان لەدایکبوون کە کێشەکەی تەنها نیوکیلۆیە، پسپۆڕێکی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كانیش دەڵێت:" ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه".
نه‌خۆشخانه‌ی "CMC"ی لەشاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژێک پێش ئێستا منداڵێك لە نەخۆشخانەکەیان دوای 22 هەفتە له‌دایك بووە كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه.
لەڕاگەیەندراوەکەدا، د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە:" ئه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه، ئه‌و له ماوه‌ی 22 هه‌فته له‌دایك بووه، كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له دنیادا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات، هه‌روه‌ها ڕێژی ئۆكسجین له جه‌سته‌ی %88 و تا ئێسته پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه".