ڤایرۆسی سارس
ڕاچڵهكین-
دوای ئەوەی کەناڵەکانی راگەیاندن هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە لە سلێمانی جگە لە نەخۆشی کۆڤید( سارس2) نەخۆشییەکی تریش بڵاوبۆتەوە کە ئەویش جۆرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بە ( سارس 1 ) ناسراوە، دكتۆر محمد نەشتەرگەری گشتی و هەناوی لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ئهم بابهته دهدات.
وەزارەتی تەندرووستی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت "ئەم هەواڵانە راست نین و بەڵگەی زانستی بەردەست نییە کە بیسەلمێنێ ئەو ڤایرۆسە بڵاوبۆتەوە."
سارس 1 جۆرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و ساڵی 2003 لەوڵاتی چین سەری هەڵدا، هاوشێوەی ( سارس 2 - کۆڤید 19) یاخوود بڵێین ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەی ساڵی پار بڵاوبویەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
هەردووکیان تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبن و هەندێ خەڵک بە سووکی دەیگرن و هەندێ خەڵکیتریش بە تووندی،
نیشانەکانیان تا راددەیەکی زۆر وەک یەکە.
ئەگەرچی هەواڵەکە هیچ بەڵگەی زانستی لەپشت نییە و تەنیا دەنگۆیە، بەڵام ئەگەر راستیش بێت، لە ئاستی خەڵک و کۆمەڵگا ترس و دڵەراوکێییەکی گەورەی ناوێت.
چونکە شێوازی خۆپارێزی و نیشانە و چارەسەرەکانیشی تا راددەیەکی یەکجار زۆر هەمان شتە، تەنیا دەبێ زیاتر وامان لێبکا پابەندی رێنماییە تەندرووستییەکان بین.
ئەگەر ئێمە فێربووبێتین چۆن خۆمان بپارێزین لە کۆرۆنای نوێ ( کۆڤید19) و بتوانین چارەسەری بکەین، ئەوا رێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەری هەمان شتە و جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.
-هەردوو ڤایرۆسەکە ڤایرۆسی کۆرۆنان سەر بەهەمان خێزانن.
-هەردووکیان تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبن و بەرێگای هەناسە دەگوازرێنەوە.
-هەردووکیان رێژەی مردن تیایاندا لەیەکتری نزیکە و بەنزیکەیی ( %3)ە.
-لەهەردووکیاندا رێگای خۆپارێزی بریتییە لە ماسک و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵخی و دەستشۆردن.
-چارەسەرییەکانیش تا راددەیەکی زۆر هاوبەشە.