شاژنی به‌ریتانیا" ئه‌لیزابێس" له‌گه‌ڵ شازاده" فلیپ" ی هاوسه‌ری
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاژنی به‌ریتانیا" ئه‌لیزابێس" له‌گه‌ڵ شازاده" فلیپ" ی هاوسه‌ری یادی 73 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان كرده‌وه له كه‌شێكی خێزانی و دوور له قه‌ره‌باڵغی به‌هۆی بڵاوی په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته.
ئه‌لیزابێس ی ته‌مه‌ن 94 ساڵ 20 نۆڤه‌مبه‌ری 1947 و ته‌نها دووساڵ دوای كۆتای هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شازاده فلیپ ی ته‌مه‌ن 99 ساڵ كردوه.
كۆشكی "به‌كنگهام" ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی شاژن و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت خۆشحاڵن به‌و كارتی پیرۆزباییانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانیان و كه‌سانی دیكه به‌بۆنه‌ی یادی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره ساڵی 1934 له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری" مارینا" ئامۆزای شازاده فلیپ و مامی " ئه‌لیزابێس" یه‌كتریان بینیوه و چاودێرانی خێزانی شاهانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م دوو هاوسه‌ره هاوشێوه‌ی هه‌موو دوو كه‌سێكی ئاسایی كه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن نشێوی زۆر هاتۆته سه‌ر ڕێگه‌یان له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی هاوسه‌ری یه‌كترن و سیان له منداڵه‌كانیان ژیانی هاوبه‌شیان به جیابوونه‌وه كۆتای هاتووه و شازاده چارلز ی كوڕیان كه هاوسه‌ری دیانا بووه ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ستداوه.