ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکرایەوە

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 303

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٣٦١ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون،  ٣٧١تووشبووش چاکبوونەتەوە،٢٠ تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتکۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٦١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە ٦٦ لە هەولێر، ٧٥ لە سلێمانی، ١٧٦ لە دهۆک، ٦ لە هەڵەبجە، ٣٠ لە گەرمیان، ٨ لە راپەڕین.

بە گوێرەی ئامارەکان، ٣٧١ تووشبوو چاکبوونەتەوە کە ١٠٤ لە هەولێر، ١٧ لە سلێمانی، ٢١٢لە دهۆک، ١٤ لە هەڵەبجە و ٢٤ تووشبوو لە گەرمیان چاکبوونەتەوە.

هەروەها ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە بە جۆرێک ٤ لە هەولێر، ٦ لە سلێمانی، ٣ لە دهۆک، ٤ لە هەڵەبجە، یەک حاڵەت لە گەرمیان و  ٢ تووشبووش لە راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، تا ئێستا ٩٢ هەزار و ٩٣٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٧ هەزار و ٥١٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە، ٣٢ هەزار و٤٤٤ تووشبووش چارەسەر وەردەگرن و دوو هەزار و ٩٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن