راچڵەکین-
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ھەزار و ٧٨٦ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتکۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەزار و ٧٨٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، ٤٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و ٦٤٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەدا هاتووە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٣٣ ھەزار و ٥٥٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٩٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٣ ھەزار و ٤٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.