راچڵەکین-
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی، گۆڕان دەبێت سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.
عەدان عوسمان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:" پێش دانیشتنی سێ قۆڵی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان) گەر بکرێ دەبێت سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.
وتەبێژی بزوتنەوەکە ئەو لیژنانە ئاشکرادەکات کە پێویستە پێش دانیشتنەکە پێکبهێنرێت و دەڵێت:" پێویستە لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکا دروستبکرێن، بەمەش کۆبونەوەکە سەرکەوتوو بەرهەمدار دەبێت".
لە دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمەوە چەند جارێک داوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کراوە، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدراوە.